فۆڕمی دامەزراندن لە پارێزگایەكی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا
(0) /
ڕوانگە - حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆڕمی دامەزراندنی بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست بەشێوەی ئەلیكترۆنی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیاند و جەختیشدەكاتەوە، داواکار پێویستە خەڵکی پارێزگاکە بێت و تەنها یەک پسپۆڕی لە فۆڕمەکە هەڵبژێرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی ژمارەیەک بۆشایی لە میلاکی پسپۆڕی و پاڵپشتی پێکهاتە کارگێرییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی هەڵدەستێت بە وەرگرتنی فۆرمی داواکارییی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست.
پێویستە لە کاتی داواکاری دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست ئەم خاڵانە ڕەچاوبکرێت:
1. پێویستە پێشکەشکار (Email)ی تایبەت بە خۆی لەئەکاونتی (Gmail) هەبێت و (Sign-in) کرابێت بۆ ئەوەی بتوانێت فۆرمی داواکاری دامەزراندن پڕبکاتەوە.
2. تەنیا دانیشتوانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەتوانن فۆرمی داواکاری دامەزراندن پێشکەش بکەن.
3. پێشکەشکار بۆی هەیە تەنیا یەک پسپۆری لە فۆرمی داواکاری دامەزراندن هەڵبژێریت.
4. پێشکەشکار دەتوانێت تا (3) وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ کارکردن لە بواری پسپۆرییەکەی هەڵبژێرێت، بە مەرجێک پسپۆرییەکەی لە لایەن وەزارەتەکە داواکرابێت.
5. ناردنی زیاتر لە یەک فۆرمی داواکاری لە لایەن پێشکەشکار رێگەپێدراو نییە و دەبێتە هۆکاری دورخستنەوەی.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن کلیک لەم لینکە بکە
تێبينيێك بنێرە: