کازمی پرسی گۆڕانکاری کابینەکەی دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق
(0) /
چەند سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان پرسی گۆڕانکاری لە کابینەکەی دەخاتەڕوو.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان ڕیزی گۆڕانکارییەکانی کابینەکەی پێشکەش بە پەرلەمان دەکات.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە چەند لایەنێکی سیاسی داوای گۆڕینی ژمارەیەک لە وەزیرانی کابینەی عێراق دەکەن و ناکۆکییەکان لە سەر ئەمەش وایکردووە کە وادەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان لە پاش پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان هێشتا دیاری نەکرابێت.
ئەندامێکی هاوپەیمانی سائیرۆنیش ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیران تێبینی لە سەر کارنامەی چەند وەزیرێک هەیە بەڵام نزیکبوونەوە لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و هەلومەرجی عێراق بە گشتی وایکردووە کە گۆڕینی وەزیرەکان هێندە ئاسان نەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: