بڕیاردرا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران خەرج بکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچە کوردستان


Jun 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەمڕۆ چوارشەممە، 5-6-2024، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری “5”ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان درا.
وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو 48 کاتژمێری دیکە مووچەی 48 وەزارەت و دەستەی هەرێم ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە 4ی حوزەیرانی 2024، ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کردووە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.