پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران، دەست پێدەکات
(0) /
ڕوانگە - بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئێمەوە وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ لیژنەیەکمان پێکهێنا بۆ مەبەستی ئامادەکاری کردنبوو بۆ هەمو ئەو پێداویستیانەی کە لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و لیژنەی 57 ، پێویست بو کە ئامادەکاری بۆ بکەین،
وتیشی:" وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆمەڵێک خاڵیان بۆ ئێمە دیاریکردبوو لەوانە، ئێمە مەسحێکی جەوی بکەین بۆ ڕوبەری داچێنراو لە هەرێم و وە ڕوبەری گونجاو بۆ کشتوکاڵ وئێمەش ئەو داوایەمان جێبەجێ کرد، هەروەها داوکرا ئێمە ڕاپۆرتێکی تایبەتمەندمان هەبێت لەسەر ڕێژەی بارانبارین بەپێی مانگەکانی ساڵ، هەروەها داوایان لێکردین ئەوناوچانەی کە لەنێوان ئێمە و حکومەتی عێراقدایە و ناوچەی جێناکۆکن جیایان بکەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوایان لێکردین، پلانێکی کشتوکاڵی پێشکەش بکەین ئەوەش لەڕێگەی فۆڕمێکەوە کە هەموجوتیاران پڕی بکەنەوە و هەمو زانیاریەکانی جوتیارەکەی تێدابێت، هەموئەوداوایانەمان جێبەجێ کردووە.
بێگەرد تاڵەبانی، ڕونیشیکردەوە:" داوامانکردووە نابێت لەسەر دیاریکردنی ڕێژەیەک مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێمدا بکرێت و ئەوان داوایانکردووە هاوشێوەی ساڵی پار 500 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی کوردستان، وەربگیرێت، دواتر ئەو ڕێژەیە زیادکرا بۆ 600 هەزارتۆن، بەڵام ئەوڕێژەیەمان پێکەم بوو، چونکە لە هەرێم ڕوبەری 2 ملیۆن 955 هەزار دۆنم زەوی داچێنراوە بەگەنم، بۆیە مافی خۆیەتی نزیکەی 1 ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم ڕەوانەی سایلۆکانی عێراق بکات، بەڵام دوای پێداگیرییەکی زۆر گەیشتن بەوەی کە 700 هەزارتۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت، بەڵام ئەوەمان ڕەتکردەوە.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، ئاماژەی بەوەشکرد:" بۆ چارەسەرکردنی ئەوگرفتە نوسراوێکمان ئاراستەی سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و ئەوانیش نوسراوەکەی ئێمەیان ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، کردو دوای گفتوگۆیەکی زۆر وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریداوە کە بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگرن، هەرچەندە ئەو بڕەشمان پێکەم بوو، بەڵام لەبەرئەوەی جوتیاران زیانیان پێنەگات بڕیارمانداوەکە جوتیاران دەتوانن بەروبومەکانیان ڕەوانەی سایلۆکان بکەن و بۆ هەر پارێزگایەکیش ڕێژەیەکمان دیاریکردووە و بەهیواین ئاسانکاری تەواو بۆ جوتیاران بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: