وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم دەڵێت ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەم

(0) / / كوردستان / خاڵە سنورییەکان


May 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکنەهاتنی هێزی هاوبەشی ڕێگری لە قاچاخچێتی لە خاڵە سنورییەکان هۆشداری ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی داوە.

ڕێبەر ئەحمەد ڕایگەیاندووە کە لە کاتی خۆیدا سەرجەم ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات و ئێستا دەرفەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بە شێوازێکی دیکە دراوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو بابەتە لە گەڵ لێژنەی دارایی پەرلەمان باس کراوە و لە کاتی گونجاودا بۆ خەڵکیش باس دەکرێت.

پێشتر حکومەتی هەرێم بڕیاری پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی بۆ خاڵە سنورییەکان دەرکرد بەڵام هێشتا ئەو هێزە پێکنەهێنراوە./.