مه‌سروربازانی و شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبونه‌وه‌

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مەسرور بارزانی ئێران


Jun 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
روانگە ـ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبونه‌وه‌.

دەقی بڵاوکراوەکە:
ئەمڕۆ  پێشوازیمان لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی  محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازەربایجان ڕۆژئاوا  کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیسماعیل زارعی کوشا پارێزگاری کوردستان و محەمەد تەیب سەحرایی پارێزگاری کرماشان و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی ئێران ئامادەی بوون، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە  و هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆ و گەشتیاران لە نێوان هەردوولادا کرد ، بە تایبەتی ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق.
هاوڕابووین لەسەر پێویستیی پتەوکردن و پێشخستنی پەیوەندییەکان لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش .

کامەران کەریم