ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٦ ھەزار و ٧٣١ کەس

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە کوردستان غەززە فەلەستین زایۆنی


Jun 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ٢٤٥ ڕۆژە سوپای ئیسرائیل هێرشی دەکاتە سەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٧٧ کەس زیادیکردووە و، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٦ ھەزار و ٧٣١ کەس.
 
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیيانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە خستەڕوو کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا هێرش دەکاتە سەری.
 
سوپای ئیسرائیل لە یەک ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی غەززە هەشت کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و، تیایاندا ٧٧ فەڵەستینی دیکە کوژراون و ٢٢١ کەس برینداربوون.
 
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٦ ھەزار و ٧٣١ کەس و کۆی ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٨٣ ھەزار و ٥٣٠ کەس.
 
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەیش کرد کە هێشتا بەشێک لەوانەی لەهێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و، بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.