جارێ تر کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان سەرهەڵناداتەوە
(0) /
ڕوانگە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە جارێ تر کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان سەرهەڵناداتەوە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕالی عێراق و پەسەندکردنی یاسای بوودجە، مووچە زامنکراوە.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند" پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و پەسەندکردنی یاسای بودجە جارێکی دیکە کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران ،چاوەدێریی کۆمەڵایەتی و خانەنشینان هەڵناداتەوە و مانگانە ٩٦٥ ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆتانی هەرێم رەوانە دەکرێت".
نەرمین مەعروف وتیشی" دەبێت دوای خەرجکردنی مووچە تەرازووی پێداچوونەوە(میزانی مراجعە) لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا بنێردرێتەوە و تەئکیدبکرێتەوە کە ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجکراوە".
تێبينيێك بنێرە: