میسر 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە دابین دەکات
(0) /
سەرۆک کۆماری میسر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە لە پاش هێرشەکانی ئیسرائیل دابین دەکات.
عەبدولفەتاح سیسی وتی کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە 500 ملیۆن دۆلار دابین دەکەین.
ناوبراو داوای لە کۆمپانیاکانی میسر کردووە کە لەم پرۆسەیەدا بەشداری بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە ڕۆژانی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر یەکەی نیشتەجێبوون و ژێرخانەکانی کەرتی غەززە ڕووخاون./.
تێبينيێك بنێرە: