لەکەلار، ئامادەکاری بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان و پشوەکان دەکرێت
(0) /
ڕوانگە - لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای کەلار شەهاب حاجی احمد قایمقامی کەلار لە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان و پشوەکان لە گەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزاری و تەندروستیەکان کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا:
بۆ ئهوهی هاوڵاتیان بتوانن بەبئ گرفت رۆژانی جەژنی قوربان بەڕێ بکەن ، له رووی ئهمنیهوه هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش رێوشوێنی پێویست دهگرنهبهر بۆ پاراستنی سهلامهتی گیانو ماڵی هاوڵاتیان.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا:" تیمهكانی هاتووچۆ بهبهردهوامی لهههوڵدابن بۆ رێكخستنی شهقامو رێگه سهرهكییهكانو رێگری كردن له رووداوی نهخوازراو هەروەها، قەدەغەکردن و دەست بەسەراگرتنی جگەرەی ئەلکترۆنی (ڤیپ) لەلایەن لیژنە هاوبەشەکان و دەزگا ئەمنییەکان.
بڕیاردا:" بە ڕاسپاردنی هێزە ئەمنیەکان و ڤێتێرنەری بە مەبەستی قەدەغەکردنی سەربڕینی ئاژەڵ لە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان ، پێویستە ببرێتە سەربڕخانەکان ، کە لە چوار ڕۆژی جەژندان کراوەن و هەروەها رێگری کردن لە یاری ئاگرین و تەقەمەنی و داخستنی هەر شوێنکارێک کڕین و فرۆشتنی پێوە بکات.
لەگەڵ ئەوەشدا، پۆلیسی دارستان لە ئەرکدا دەبن رێگری دەکەن لە زیادەڕەوی و تێکدان سروشت و دارستانەکان.
- پۆلیسی شارەوانییەکان و لیژنەی ئەمنی کەلار لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ رێگری کردن لە زیادەڕەوی سەر زەوی شارەوانی و کشتوکاڵی و هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی کەلار لە پێناو کونترۆڵکردنی هەر حاڵەتێکی ئاگر کەوتنەوە بە بەردەوامی لە ئامادەباشیدا دەبن.
-تیمەکانی شارەوانی کەلار و جگە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ، ئامادەباشییان دەبێت بەمەبەستی پاک راگرتنی شار و ئاودانی باخچەکان.
- هەر یەکە لە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و کارەبای کەلار ئامادەکاری تەواو دەکەن ئێشکگریان دەبێت.
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری گەرمیان تیمی تایبەتیان لە بازگەکان دەبێت بە مەبەستی رێنمایی کردنی گەشتیاران.
- نەخۆشخانەکانی قەڵا فریاکەوتنی شەهید هەژارو شێرەی نەقیب ,فریاکەوتنی خێرا ، لە رۆژانی جەژن بەردەوام لە ئامادەباشی و لە پێشوازی هاوڵاتیاندان و ئێشکگریان دەبیت.
-هێزەکانی چالاکییە مەدەنیەکان ئەرکی پاراستنی پارکەکان و قەڵای شێروانە لە ئەستۆ دەگرن.
- لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بە هەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندرستی گەرمیان لە سەردان و پشکنین و چاودێریکردن بەردەوام دەبن.
تێبينيێك بنێرە: