لەکەلار، ئامادەکاری بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان و پشوەکان دەکرێت

(0) / / كوردستان / کەلار ڕوانگە جەژنی قوربان


Jun 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای کەلار شەهاب حاجی احمد قایمقامی کەلار لە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان و پشوەکان لە گەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزاری و تەندروستیەکان کۆبوویەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا:

بۆ  ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان بتوانن بەبئ گرفت رۆژانی جەژنی قوربان بەڕێ بکەن ،  له‌ رووی ئه‌منیه‌وه‌ هێزەکانی   پۆلیس و ئاسایش رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیان‌و ماڵی هاوڵاتیان‌.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا:"  تیمه‌كانی هاتووچۆ به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵدابن بۆ رێكخستنی‌ شه‌قام‌و رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كان‌و رێگری كردن له‌ رووداوی نه‌خوازراو هەروەها، قەدەغەکردن و دەست بەسەراگرتنی جگەرەی ئەلکترۆنی (ڤیپ) لەلایەن لیژنە هاوبەشەکان و دەزگا ئەمنییەکان.

بڕیاردا:" بە ڕاسپاردنی هێزە ئەمنیەکان و ڤێتێرنەری بە مەبەستی قەدەغەکردنی سەربڕینی ئاژەڵ لە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان ، پێویستە  ببرێتە سەربڕخانەکان ، کە لە چوار ڕۆژی جەژندان کراوەن و هەروەها رێگری کردن لە یاری ئاگرین و تەقەمەنی و داخستنی هەر شوێنکارێک کڕین و فرۆشتنی پێوە بکات.
لەگەڵ ئەوەشدا، پۆلیسی دارستان لە ئەرکدا دەبن  رێگری دەکەن لە زیادەڕەوی و تێکدان سروشت و دارستانەکان.

- پۆلیسی شارەوانییەکان و لیژنەی ئەمنی کەلار لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ رێگری کردن لە زیادەڕەوی سەر زەوی شارەوانی و کشتوکاڵی و هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی کەلار لە پێناو کونترۆڵکردنی هەر حاڵەتێکی ئاگر کەوتنەوە بە بەردەوامی لە ئامادەباشیدا دەبن.

 -تیمەکانی شارەوانی کەلار و جگە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ، ئامادەباشییان دەبێت بەمەبەستی پاک راگرتنی شار و ئاودانی باخچەکان.

 - هەر یەکە لە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و کارەبای کەلار ئامادەکاری تەواو دەکەن ئێشکگریان دەبێت.

- بەڕێوەبەرایەتی  گشتی گەشت و گوزاری گەرمیان تیمی تایبەتیان لە بازگەکان دەبێت بە مەبەستی رێنمایی کردنی گەشتیاران.

- نەخۆشخانەکانی قەڵا  فریاکەوتنی شەهید هەژارو شێرەی نەقیب ,فریاکەوتنی خێرا ،  لە رۆژانی جەژن  بەردەوام لە ئامادەباشی و لە پێشوازی هاوڵاتیاندان و ئێشکگریان دەبیت.

-هێزەکانی چالاکییە مەدەنیەکان ئەرکی پاراستنی پارکەکان و قەڵای شێروانە  لە ئەستۆ دەگرن.

- لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بە هەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندرستی گەرمیان لە سەردان و پشکنین و چاودێریکردن بەردەوام دەبن.