قوباد تاڵەبانی و عەلی باقری: پێویستمان بە کاری هاوبەشە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە قوباد تاڵەبانی عەلی باقری کوردستان


Jun 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - قوباد تاڵەبانی و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سلێمانی کۆبوونەوە و پێکەوە جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی کاری هاوبەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازی کرد لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی یاوەری.
لەو بارەیەوە، نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا.
باس لەوەش کراوە، هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانیان کرد و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی کاری هاوبەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا.