پەیوەندییەکی لەمێژینەی قوڵ لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە ئێران هەرێم کوردستان


Jun 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە – بورهان شێخ ڕەئوف: "کۆماری ئیسلامی ئێران، پاڵپشتێکی باشی شۆڕشی کوردستان بووە لە سەردەمەکاندا و پاڵپشتی کوردبووە لەکاتی لێقەومانە گەورەکاندا، چی لە کیمیاباراندا چی لە جینۆسایکردنی گەلی کورد و کاتی کۆڕەویشدا، لەم وێستگە گرنگانەدا پشتیوانی خەڵکی کوردستان بوون، ئەمانە بناغەن بۆ  دروستبونی ئەم پەیوەندیانەی کە ئێستا لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە و دەکرێت ئەم پەیوەندیانە بە قازانجی هەردولا پێشبخرێن و بتوانن لە چوارچێوەی پاراستنی ئەمنێت و ئاسایشی هەردولادا گرنگی زیاتر بەو پەیوەندیانە بدرێت."

دوێنێ هەینی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆبووە و لە ماوەکانی ڕابردووشدا سەرۆکی هەرێم لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی سەرۆککۆماری ئێران، سەردانی ئەو وڵاتەی کرد، ئەم سەردان و پەیوەندییانە چی لە ناوخۆ و چی لەسەر ئاستی دەرەوەش بەوردی چاودێری دەکرێت و زۆر قسە لەبارەیانەوە کراوە و دەشکرێت، هەندێک پێیان وایە نزیکبونەوەکانی نێوان هەردولا تەنها بۆپاراستنی بەرژەوەندییە ئابوریەکانی نێوان هەردولا نییە، کە لە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکاندا بە زەقی باسی لێوەدەکرێت، بەڵکو هەندێک پێیان وایە لەپشت باسکردن لە پرسی بەرژەوەندییە ئابوریەکانەوە کۆمەڵێک پرس و بابەتی دیکەهەن کە قسەیان لەبارەوە دەکرێت و چودێرێکی سیاسیش دەڵێت: لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستاندا پەیوەندییەکی قوڵ و لەمێژینە هەیە و ئەم سەردان و هاتوچۆیەی نێوان هەردولا سەردان و پەیوەندییەکی ئاساییە و مەترسی بۆ سەر هیچ دەوڵەت و لایەنێکی دیکە نییە

بورهان شێخ ڕەئوف، چاودێری سیاسی، لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ پەیامنێری، ڕوانگە، ڕایگەیاند:"پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستانیش کە هەرێمێکی فیدراڵییە لە چوارچێوەی عێراقدا،  پەیوەندییەکی دۆستانەی باشیان هەیە، بەتایبەت لە ڕووبەوبونەوەی داعشدا، ئێران هاوکارییەکی باشی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە، ئەمەش ڕێخۆشکەربووە بۆ ئەوەی دواتر ئەم پەیوەندییە ئابوری و سیاسیانەی  نێوان هەردولای لێ بەرهەم بێت وە ئێستاش  لە لایەکەوە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕی غەزە کاریگەرییان بۆسەر ناوچەکە هەیە و لە لایەکی دیکەشەوە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندییەکی لەمێژینەیە و چی لە سەردەمی ئۆپۆزیسۆن بونیشدا هەردو هێزی دەسەڵاتداری یەکێتی و پارتی، پەیوەندییەکی باشیان هەبووە لەگەڵ ئێراند.

 

وتیشی:" کۆماری ئیسلامی ئێران، پاڵپشتێکی باشی شۆڕشی کوردستان بووە لە سەردەمەکاندا و پاڵپشتی کوردبووە لەکاتی لێقەومانە گەورەکاندا، چی لە کیمیاباراندا چی لە جینۆسایکردنی گەلی کورد و کاتی کۆڕەویشدا، لەم وێستگە گرنگانەدا پشتیوانی خەڵکی کوردستان بوون، ئەمانە بناغەن بۆ  دروستبونی ئەم پەیوەندیانەی کە ئێستا لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە و دەکرێت ئەم پەیوەندیانە بە قازانجی هەردولا پێشبخرێن و بتوانن لە چوارچێوەی پاراستنی ئەمنێت و ئاسایشی هەردولادا گرنگی زیاتر بەو پەیوەندیانە بدرێت.

 

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایە قوڵبونەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، نابێتە هۆی زیادبونی نیگەرانییەکانی کۆمەڵێک لە  وڵاتی دیکەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی کە ڕەنگە نەیانەوێت پەیوەندیەکی وا لە نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێراندا نەبێت؟

 

بورهان شێخ ڕەئوف، چاودێری سیاسی،ڕونیکردەوە:" ئێمە کە هەرکات باس لە هەرێمی کوردستان دەکەین ئەوا مەبەستەکەمان فراوانترە و باس لە عێراق دەکەین، چونکە هەرێمیش لە چوارچێوەی عێراقدایە و بۆیە عێراقیش ئازادە لەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ کێدا دەبەستێ و دەبێت ئەم پەیوەندیانە لەیەک مەودادا بوەستێت و پێویستە پەیوەندی باشیشی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و ئەمەریکاش هەبێت و بونی ئەم پەیوەندیانە بۆ عێراق گرنگە و وە ئەم پەیوەندیانەش هیچ مەترسی بۆسەر وڵاتانی دیکەنییە و عێراق و هەرمی کوردستانیش پەیوەندی هاوبەشیان لەگەڵ تورکیاشدا هەیە و ئەم پەیوەندیانە لە ئاست بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندایە و هیچ مەترسییەکی بۆسەر هیچ دەوڵەت و لایەنێکی دیکە نییە.

پەیوەندییەکی مێژووی قوڵ لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

 

دوێنێ هەینی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆبووە و لە ماوەکانی ڕابردووشدا سەرۆکی هەرێم لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی سەرۆککۆماری ئێران، سەردانی ئەو وڵاتەی کرد، ئەم سەردان و پەیوەندییانە چی لە ناوخۆ و چی لەسەر ئاستی دەرەوەش بەوردی چاودێری دەکرێت و زۆر قسە لەبارەیانەوە کراوە و دەشکرێت، هەندێک پێیان وایە نزیکبونەوەکانی نێوان هەردولا تەنها بۆپاراستنی بەرژەوەندییە ئابوریەکانی نێوان هەردولا نییە، کە لە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکاندا بە زەقی باسی لێوەدەکرێت، بەڵکو هەندێک پێیان وایە لەپشت باسکردن لە پرسی بەرژەوەندییە ئابوریەکانەوە کۆمەڵێک پرس و بابەتی دیکەهەن کە قسەیان لەبارەوە دەکرێت و چودێرێکی سیاسیش دەڵێت: لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستاندا پەیوەندییەکی قوڵ و لەمێژینە هەیە و ئەم سەردان و هاتوچۆیەی نێوان هەردولا سەردان و پەیوەندییەکی ئاساییە و مەترسی بۆ سەر هیچ دەوڵەت و لایەنێکی دیکە نییە

 

بورهان ڕەئوف، چاودێری سیاسی، لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ پەیامنێری، ڕوانگە، ڕایگەیاند:"پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستانیش کە هەرێمێکی فیدراڵییە لە چوارچێوەی عێراقدا،  پەیوەندییەکی دۆستانەی باشیان هەیە، بەتایبەت لە ڕووبەوبونەوەی داعشدا، ئێران هاوکارییەکی باشی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە، ئەمەش ڕێخۆشکەربووە بۆ ئەوەی دواتر ئەم پەیوەندییە ئابوری و سیاسیانەی  نێوان هەردولای لێ بەرهەم بێت وە ئێستاش  لە لایەکەوە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕی غەزە کاریگەرییان بۆسەر ناوچەکە هەیە و لە لایەکی دیکەشەوە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندییەکی مێژوییە و چی لە سەردەمی ئۆپۆزیسۆن بونیشدا هەردو هێزی دەسەڵاتداری یەکێتی و پارتی، پەیوەندییەکی باشیان هەبووە لەگەڵ ئێراند.

 

وتیشی:" کۆماری ئیسلامی ئێران، پاڵپشتێکی باشی شۆڕشی کوردستان بووە لە سەردەمەکاندا و پاڵپشتی کوردبووە لەکاتی لێقەومانە گەورەکاندا، چی لە کیمیاباراندا چی لە جینۆسایکردنی گەلی کورد و کاتی کۆڕەویشدا، لەم وێستگە گرنگانەدا پشتیوانی خەڵکی کوردستان بوون، ئەمانە بناغەن بۆ  دروستبونی ئەم پەیوەندیانەی کە ئێستا لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە و دەکرێت ئەم پەیوەندیانە بە قازانجی هەردولا پێشبخرێن و بتوانن لە چوارچێوەی پاراستنی ئەمنێت و ئاسایشی هەردولادا گرنگی زیاتر بەو پەیوەندیانە بدرێت.

 

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایە قوڵبونەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، نابێتە هۆی زیادبونی نیگەرانییەکانی کۆمەڵێک لە  وڵاتی دیکەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی کە ڕەنگە نەیانەوێت پەیوەندیەکی وا لە نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێراندا نەبێت؟

بورهان  ڕەئوف، چاودێری سیاسی،ڕونیکردەوە:" ئێمە کە هەرکات باس لە هەرێمی کوردستان دەکەین ئەوا مەبەستەکەمان فراوانترە و باس لە عێراق دەکەین، چونکە هەرێمیش لە چوارچێوەی عێراقدایە و بۆیە عێراقیش ئازادە لەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ کێدا دەبەستێ و دەبێت ئەم پەیوەندیانە لەیەک مەودادا بوەستێت و پێویستە پەیوەندی باشیشی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و ئەمەریکاش هەبێت و بونی ئەم پەیوەندیانە بۆ عێراق گرنگە و وە ئەم پەیوەندیانەش هیچ مەترسی بۆسەر وڵاتانی دیکەنییە و عێراق و هەرمی کوردستانیش پەیوەندی هاوبەشیان لەگەڵ تورکیاشدا هەیە و ئەم پەیوەندیانە لە ئاست بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندایە و هیچ مەترسییەکی بۆسەر هیچ دەوڵەت و لایەنێکی دیکە نییە.