كونسوڵی فهلهستین له ههرێم: بەداوای لێبووردنەوە پیرۆزبایی جەژن وەرناگرین
(0) /
ڕوانگە - کۆنسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند وڵاتەکەی بەداوای لێبووردنەوە پیرۆزبایی جەژن وەرناگرێت و سەرۆکی فەلەستینیش داوا دەکات چالاکییەکانی جەژنی قوربان تەنیا بۆ بەجێگەیاندنی سرووتە ئایینییەکان بێت.
نەزمی حەزووری، کۆنسووڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان لە راگەیهندراوێکدا باسی لهوهكرد، "فەلەستین داوای لێبووردن دەکات لە وەرنەگرتنی جەژنە پیرۆزە بەهۆی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین رایگەیاند "بەهۆی دۆخی زەحمەتی گەلەکەمان لەئەنجامی بەردەوامیی شەڕی قڕکردن کە لەلایەن هێزەکانی داگیرکەرەوە لە غەززە رووبەڕووی دەبێتەوە، لەگەڵ هێرشەکانی سەر کەناری رۆژئاوا لەناویاندا قودس و پیرۆزییەکانی ئیسلامی و کریستیان، داوا دەکەین چالاکییەکانی جەژنی پیرۆزی قوربان تەنیا بەجێگەیاندنی سرووتەکانی ئایینی بێت".
جگە لە نزاکردن بۆ گیانی کوژراوەکانی فەلەستین، "بۆ ئەوەی بەهەشت جێگەیان بێت،" سەرۆکی فەلەستین ئومێدی زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان و ئازادکردنی خێرای گرتووەکانی خواست.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەحمود عەباس ئومێدی خواست جەژنی داهاتوو ئازادی و سەربەخۆیی بۆ گەلی فەلەستین بەدی بێت و دەوڵەتی سەربەخۆ دابمەزرێنێت و پایتەختەکەی قودس بێت و سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.
تێبينيێك بنێرە: