حەج و عومرەی هەرێم وادەی گەڕانەوەی حاجییانی راگەیاند
(0) /
روانگە ـ بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، ٢٢ـی مانگ یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ٢٤ـی مانگیش یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێگای ئاسمانی دەگەڕێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەڕێگای وشکانی لە ٢٢ـی مانگ لە مەککەوە بەڕێدەکەون بۆ هەرێمی کوردستان.
باس لەوەش کراوە، یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێگای ئاسمانی لە ٢٤ـی مانگ بەڕێدەکەون بۆ هەرێمی کوردستان و دوایین کاروانی حاجییانیش لە ٣٠ـی مانگ دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم داوا لە کەسوکاری حاجییان دەکات بەهیچ شێوەیەک سەردانی فڕۆکەخانەکان نەکەن لەکاتی گەڕانەوەی حاجییان، چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەی حاجییان دابین کراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی حەجی سعودیە، یەک ملیۆن و ٨٣٣ هەزار و ١٦٤ حاجی، فەریزەی حەجی ئەمساڵ ئەنجام دەدەن، کە ٣٣ هەزار و ٦٩٠ حاجی خەڵکی عێراقن و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٦٨٥ یان نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن.

تێبينيێك بنێرە: