بافڵ جەلال تاڵەبانی: چیتر گەنجەكانمان كە گەورەترین سەرمایەی نیشـــتمانن نائومێد نەكرێن

(0) / / كوردستان / روانگە بافڵ تاڵەبانی یەکێتی


Jun 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی ژمارەیێک هاونیشتمانی لە سنووری ئیتاڵیا بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە:
‎گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاونیشتمانی لە سنووری ئیتاڵیا، خەمێكی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانین.

‎ پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و كەسوكارە بەڕێزەكانیان دەكەم و هاوبەشی ئەم ماتەمەین.

‎چەندبارەبوونەوەی ئەم رووداوە ناخهەژێنانە مایەی بەخۆداچوونەوە و راچڵەكینێكی گەورەیە تاوەكو بەرپرسیارانەتر مامەڵە بكەین، لەژێر سایەی حوكمڕانییەكی تەندروستدا ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵكەكەمان دابین بكەین و چیتر گەنجەكانمان كە گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن نائومێدنەكرێن.

‎لە خوای گەورە داواکارین قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان