بەرپرسێکی یەکێتى: دۆخەکە ئەم جۆرە حکومڕانییەى ئێستاى هەرێم قبوڵ ناکات

(0) / / كوردستان / یەکێتی هەرێم


Sep 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لێپرسراوی مەڵبەندی یەکى سلێمانی رایگەیان، هەڵبژاردن تاکە چارەسەرە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە چەقبەستووە و ڕزگار کردنی هەرێم و هاووڵاتیان لە نەهامەتییەکان، دۆخەکە ئەم جۆرە حکومڕانییەى ئێستاى هەرێم قبوڵ ناکات.

 زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی یەکى سلێمانی یەکێتى ئەمڕۆ شەممە 14-9-2024، رایگەیاند، بارودۆخی کوردستان و خەڵکەکەی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرە و خراپی زیاتر ڕۆشتووە، چیتر قبوڵی ئەوەناکات ئەم حکومەت و ئەقڵییەتە تاک ڕەوە حوکمڕانی بکات.

دەشڵێت، هەڵبژاردن تاکە چارەسەرە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە چەقبەستووە و ڕزگارکردنی هەرێم و هاووڵاتیان لە نەهامەتییەکان.بڕیارە ڕۆژی 20ی 10ی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و لەئێستاشدا کۆمسیۆن ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ ھەڵبژاردنەکە تەواوکردووە.