نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵاتدارانی هەرێم لە مەترسییەک ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / كوردستان / هێزی پێشمەرگە


May 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق ڕایگەیاند کە بەرژەوەندی تەسکی حیزبی ڕێگری لە هەنگاوەکان بۆ یەکگرتنەوە و یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.

جنین هنیس پلاسخارت لە میانەی بەشداریی لە کۆنفرانسی هەرێمی کوردستان، دەستوور و یەکڕیزی لە شاری هەولێر، وتی: هیچ کات وا نەزانن کە ئەم دەسەڵاتەی هەرێم بە مسۆگەری و تا هەتا هەتایی دەمێنێتەوە، هەر بۆیە یەکڕیزی بۆ مانەوەی ئەم قەوارەیە بابەتێکی پێویستە و کلیلی بەردەستی لایەنەکانە بۆ دەربازبوون لە مەترسییەکان.

ناوبراو وتی کە کوردستانێکی بەهێز مانای ئەوەیە کە بە باشترین شێواز بەرژەوەندییەکانی پارێزراو بێت.

پلاسخارت وتی کە نابێت چیتر هەرێمی کوردستان بە سەر دوو ناوچەی سەوز و زەرد یان هەر ڕەنگێکی دیکە دابەش بکرێت./.