گۆڕانکاریی لە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە نەوت


Jun 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ گۆڕانکاری بەسەردا هات.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٤ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٤ دۆلار و ٣٩ سەنت بوو.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٠ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٢٩ سەنت بوو.
 
ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس رۆژی ٢ی ئەم مانگە بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٣ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەمبکەنەوە.
 
شارەزایانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن کە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نەوت دەبێت لە بازاڕەکانی جیهاندا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.