حیزب و کاندیدەکانی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاگادار دەکرێنە
(0) /
ڕوانگە ئەمڕۆ دووشەممە24-6-2024، وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتی و کاندیدانی تاکەکەسی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، ئەم هەفتەیەش کۆمسیۆن بڕیاری وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدە نوێیەکان دەدات.
د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای نزیک لەپارتی وتووە، دووشەممە 24ی حوزەیران، تا کۆتایی دەوامی فەرمی دوا وادە دەبێت بۆ تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتی و ئەوانەی کە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن، وادەکە بۆ جاری سێیەم درێژ ناکرێتەوە.
سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕێکارەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن، چاوەڕوانی دیاریکردنی وادەیەکن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.
عیماد جەمیل دەشڵێت، ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی کۆمسیۆن کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکە بڕیار لەسەر وەرگرتنی لیستی کاندیدانی ئەو پارت و لایەنە سیاسییانە دەدرێت کە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی کۆمسیۆن، وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدانی ئەو پارت و لیستانەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، نزیکەی دوو هەفتە دەبێت.
پێشتر هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، بزوتنەوەی ئیسلامی، پێکهاتەکانی تورکمان، کریستیان، ئەرمەن لە کاتی کردنەوەی دەرگای تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان خۆیان تۆمارنەکرد، بەڵام دوای کردنەوەی دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ جارێکی دیکە و دوای بڕیاری بەشداریکردنیان لەهەڵبژاردن، ناوی خۆیان تۆمارکرد، کاتێک ئەو وادەیە لە 13ی ئەم مانگەوە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ دووشەممە، 24ی حوزەیران کۆتایی دێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکردووە، دوو حیزبى نوێ و 16 کاندیدى سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تۆمار کردوە و جەختیش دەکاتەوە وادەى تۆمارى ناوى لیست و کاندیدان جارێکى دیکە درێژ ناکرێتەوە.
پێش دواخستنی وادەی هەڵبژاردن، لەسنوری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 33 حزب و قەوارەی سیاسیی ناویان لە چوار بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار كردکردبوو جگە لەوەش لە پارێزگای هەولێر 23 كاندیدی سەربەخۆ، لە هەڵەبجە و سلێمانى 19 كاندیدی سەربەخۆ، لە دهۆک 16 كاندیدی دیکەى سەربەخۆ بۆبەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم خۆیان تۆمارکردبوو.
هاوکات کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق لە 20ی ئایاری 2024 دوای بڕیاری دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن، پێنج کورسی پەرلەمانى کوردستان بۆ کۆتاى پێکهاتەکان دیاریکرد، بەوەش ژمارەى کورسی گشتی لە هەر چوارپارێزگاکەى هەرێم بو بە 95 کورسی گشتی و 5 کورسی پێکهاتەکان هەیە.
هەرچەندە پێشتر بڕیاربوو ڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام هەڵبژاردن بۆ جاری چوارەم دواخراو بۆ لە ئێستادا بۆ جاری پێنجەم و بۆ وادەیەکی نوێ، کۆمسیۆن چاوەڕوانی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەڵام تا ئێستا سەرۆکایەتی هەرێم بەفەرمی وەڵامی کۆمسیۆنی نەداوەتەوە.

تێبينيێك بنێرە: