یەمەنییەکان دوو کەشتیی پەیوەندیدار بە ڕژێمی زایۆنیستی دەکەنە ئامانج

(0) / / ئاسیا / یەمەن ڕوانگه زایۆنی


Jun 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە دوو کەشتی بە هۆی پێشێلکردنی قەدەغەکردنی چوون بۆ بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو کراونەتە ئامانج.

سەریع ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ جاری دووەم بە بەلەمی بێ سەرنشینی خۆکوژ کەشتیی "ترانس وۆرلد ناڤیگاتۆر"یان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا کەشتیی "STOLT SEQUOIA"مان لە زەریای هیندی بە چەند مووشەکێک کردە ئامانج.

یەحیا سەریع ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆیشتنی کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی ئایزنهاوەر لە دەریای سوورەوە بەهۆی مەترسی ئۆپەراسیۆنەکانی یەمەن بووە، و جارێکی دیکەش کۆمپانیا بیانییەکانی ئاگادارکردەوە کە ئەگەر هاوکاری ڕژێمی داگیرکەری بکەن، هێرش دەکرێتە سەر کەشتییەکانیان.