لەبارەی ئاوی چەمچەماڵەوە، ئەمجارەیان ڕاستگۆن؟
(0) /
ڕوانگە - تێچووی پڕۆژەی ئاوی (گۆپتەپە -چەمچەماڵ) تەنها (١١٣ ملیار) دینارە، زیاتر لە پانزە ساڵە (٢٠٠ هەزار) هاووڵاتی ئەو شارە چاوەڕووانی ئەو پڕۆژەیەیە، ئێستەش لەسەر داهاتی ناوخۆ دانراوە، واتە ئەو داهاتەی کە دیار نیەو پاش هەڵبژاردن دیسان دەڵێن (پارە نییە)!
زیاتر له 200 هه‌زار هاووڵاتی دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ده‌ست كه‌می ئاو‌و بێ ئاویه‌وه ده‌ناڵێنن، زیاتر له پانزە ساڵه بەرپرسانی حكومی و حزبی هەردوو حزبی دەسەڵات تەنها بەڵێنی ناڕاستیان پێدەدەن، ئێستەش كە دراوە بە كۆمپانیا لەسەر داهاتی ناوخۆیە، واتە ئەو پارەیەی كە دیار نییە!
قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه به پایته‌ختی شه‌هیدو ئهنفالو جینۆساید ناسراوه، له ئێسته‌دا له هه‌فته‌یه‌كدا و زۆر جار لە دوو هەفتەدا ته‌نها یه‌ك ڕۆژ بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات ئاو به ماڵان ده‌گات، له‌گه‌ڵ هه‌ر حاڵه‌تێكی شكانی بۆری یان بڕانی كاره‌با، ئه‌وه بۆ ماوه‌ی درێژتریش خەڵك بێ ئاو دەبێت.
به پێی پێوانه ستاندارده‌كان بۆ پێویستی ئاو، هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له ڕۆژێكدا پێویستی به 200 تا 250 لیتر ئاو هه‌یه، سه‌رجه‌م قه‌زاكه‌ش پێویستی به (60 هه‌زار مه‌تر سێجا) هه‌یه، به‌ڵام قه‌زاكه ته‌نها نزیكه‌ی (20 هه‌زار مه‌تر سێجا) ئاوی پێ ده‌گات، واته خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ ته‌نها سێیه‌کی بڕی پێویستی ئاویان پێ ده‌گات! هه‌ربۆیه خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ به‌ناچاری ته‌نكی سهربانو به‌رده‌رگایان زیاد كردووه تا پێویستیه‌كانیان له ئاوی پڕۆژه‌و بیری ماڵانی دراوسێ‌و كڕینی ته‌نكه‌ر پڕ بكه‌نه‌وه، له ناو قه‌زاكه‌شدا دۆخی هێندێك گه‌ڕه‌ك‌و شوێن خراپتره، وه‌ك ناحیه‌ی شۆڕش، به‌جۆرێك ئه‌وه‌ی ئه‌توانێت به ناچاری له‌به‌ر بێ ئاویو نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ماڵه‌كه‌ی دهفرۆشێتو به‌جێی ده‌هێڵێت.
ئاوی زێی بچوك، له دووری ته‌نها په‌نجا كیلۆمه‌تره‌وه، به ته‌نیشت قه‌زای چهمچهماڵو ناحیه‌ی ته‌كیه‌دا تێدهپهڕێتو زیاتر له پانزە ساڵه به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات به‌ڵێن ده‌ده‌ن ئه‌و ئاوه شیرینه خوا كرده به پڕۆژه‌یه‌ك بگه‌یه‌ننه شاری چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاریشی لێدراوه تا ئێستا پڕۆژه‌و به‌ڵێنه‌كان هه‌ر ناڕاست بوون‌و كێشه‌ی بێ ئاوی چهمچهماڵیهكان كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه.
پڕۆژه‌كه پێویستی به ڕاكێشانی په‌نجا كیلۆمه‌تر بۆرییه له گوندی گۆپته‌په‌وه بۆ شاری چه‌مچه‌ماڵ، كه له ساڵی 2009دا دیزاینی بۆ کراوەو پارەشی بۆ تەرخانكراوە، به‌ڵام كەس نەیزانی ئەو تەرخانكراوانە چیان لێهات و پڕۆژەكە بۆ نەكرا؟
ئێستەش پڕۆژەكە پارەكەی بە مسۆگەریی بۆ تەرخان نەكراوەو بڕیار وایە لە داهاتی ناوخۆ پارەی بۆ خەرج بكرێت، ئەمەش زیاتر لە پڕۆژەی سەد مەتری سلێمانی و ڕێگەی كەلار دەربەندیخان دەچێت و لەبەر بێ پارەیی نەوەك بە دوو ساڵ، بە دەی تریش تەواو نابێت و زیاتر لە بەڵێنی پێش هەڵبژاردن دەچێت.
پێویستە پارەی ئاوی پڕۆژەی ئاوی قەزای پایتەختی شەهیدو ئەنفال بە مسۆگەریی لە بانكێك دابنرێت و بەپێی یاسا‌و بڕگەكانی گرێبەستەكە بۆ كۆمپانیا خەرج بكرێت و چاودێری كوالێتی كارەكانیش بكرێت، بۆ ئەوەی لەوە زیاتر خەڵكی چەمچەماڵ لەو مەحروومییە لە پێداویستی سەرەكی ژیان نەمێننەوە.
عومەر گوڵپی
٢٤ی ٦ی ٢٠٢٤

تێبينيێك بنێرە: