پێشمەرگە چۆن و کەی دەگەڕێتەوە کەرکوک؟

(0) / / كوردستان / کەرکوک


May 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە وادەی گەڕانەوەی ژمارەیەک لە هێزەکانی بۆ شاری کەرکوک ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە کە هەشت ئەفسەری لیوای یەک و دووی وەزارەتی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە.

ماڵپەڕی ڕووسیا تودەی لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە لە هەفتەی داهاتوودا هەشت ئەفسەری لیوای یەک و دووی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ژووری چالاکییە هاوبەشەکانی کەی وەن لە شاری کەرکوک دەکەن.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، حکومەتی عێراق و هەرێم گەیشتوونەتە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی کە لە 7 تا 15 ڕۆژی داهاتوو یەکەم فەوجی پێشمەرگە لە پاش چوار ساڵ بگەڕێتەوە کەرکوک.

پێشتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لە سەر گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لە سەرەکان بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە دەربڕیوە./.