دژە تیرۆری کوردستان ناڕاستەوخۆ وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Feb 19, 2021

قەبارەی فۆنت:
پاش ئەوەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆیی لە بڕیارەکەی دادگا بۆ سزادانی 5 چالاکوانەکەی بادینان دەربڕی، دژە تیرۆری کوردستان لە هەولێر ئەو کەسانەی بە سیخوڕ و ئاژاوەگێڕ ناو بردووە.
لە ڕاگەێندراوێکی دژە تیرۆری کوردستاندا هاتووە کە ئەو کەسانە ڕۆژنامەنووسی و چالاکوانی بۆ پەردەپۆشکردنی کاری سیخوڕی بەکار دێنن.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان لە ژێر پەردەی ئازادی و جێبەجێکردنی یاسا، تێکدەرانی ئاسایش و سەقامگیری، لە ژێر ناوی ڕۆژنامەنووسی و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی، دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ پەرتکردنی کۆمەڵگا و تێکدانی گیانی پێکەوەژیان و خەراپ بەکارهێنانی ئازادییەکان و پەردەپۆشکردنی کاری سیخوڕی و دەستێوەردان لە دۆخی هەرێم بە مەبەستی ئاڵۆزکردنی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سزادانی ئەو 5 چالاکوانە بە 6 ساڵ گرتن، شەپۆلێک ناڕەزایەتیی لە ناوخۆی کوردستان بە دوای خۆیدا هێناوە./.