محەممەد حاجی مەحمود: یاسای هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی کورد نییە

(0) / / كوردستان / محەممەد حاجی مەحمود


May 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە ئاسان نییە لە هەڵبژاردنەکاندا کورد لە ناوچە کێشە لە سەرەکان سەرکەوتن بە دەست بێنێت.

محەممەد حاجی مەحمود وتی: بە پێی مادەی 140 ی دەستووری عێراق، ناوچە کێشە لە سەرەکان دەبێت لە لایەن عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە ببرێن، کەرکوک، شەنگال، خانەقین، دوبز و سەرجەم ناوچەکان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکەوە دەبن و ئەمەش شتێکی باشە.

ناوبراو سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراقیش وتی کە ئاسان نییە کورد وەک جاران لە کەرکوک و ناوچە کێشە لە سەرەکان سەرکەوتن بە دەست بێنێت، لە بەر ئەوەی کە لە ئێستادا ئەو ناوچانە بە دەستی کوردەوە نەماون.

سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان وتی کە یاسای هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی کورد نییە و زۆر خەراپە./.