هاوڕەگەزخوازەکان لە سەدا 14 ی پۆسەتە باڵاکانی ئەمریکایان وەرگرتووە

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


May 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە سەر پێکهاتەی کابینەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە هەندێک ئاماری بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە لە سەدا 14 ی ئەو کابینەیە هاوڕەگەزخوازن.

لە ڕاگەێندراوەکەی کۆنسووڵخانەی ئەمریکادا کابینەکەی بایدن بە فرەڕەنگترین کابینەی مێژووی ئەم وڵاتە ناو براوە و سەرۆک کۆمار لەو 1500 کەسەی کە دایمەرزاندووە لە سەدا 58 ژنی بەکار هێناوە.

ڕەشپێستەکانی ئەمریکا لە سەدا 18 ی کابینەکەی بایدن پێک دێنن و لە سەدا 14 ی ئەو کابینەش کەسانی هاوڕەگەزخوازن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها لە سەدا 3 ی ئەندامانی کابینە و پۆستە باڵاکانی لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هەڵبژاردووە./.