پێنج حاڵەتى تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

(0) / / كوردستان / روانگە تای خوێنبەربون هەرێم


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

روانگە -  تۆمارکردنی حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە تای خوێنبەربوونی لە پارێزگای سلێمانی راگەیەندرا و بەوەش تائێستا پێنج حاڵەتى تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە.

د. سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە و توشبووەکە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵانی دانیشتووی قەزاى رانیەیە".

وتیشی، "گەنجەکە پیشەی قەسابە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانى لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "تاوەکو ئێستا پێنج حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، کە دوو حاڵەتیان لە سنووری پارێزگای دهۆکە و سێ حاڵەتەکەی دیکە لە پارێزگای سلێمانییە".