یەکێتی هەڵوێستی خۆیی لە سەر پرسی دەستوور ئاشکرا کرد
(0) /
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕێگا نادرێت دەستوور لە پەرلەمانەوە و بە زۆرینە و کەمینە تێپەڕێندرێت.
نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا و تێڕوانینی ئەم حیزبە لە سەر نووسینەوەی دەستوور خراوەتەڕوو.
لەو ڕاگەێندراوەدا لە سەر زاری بافڵ تاڵەبانی هاتووە کە ئێمە لە گەڵ دەستوورێکی گەل پەسەندین و ڕێگا نادەین ئەم پرسە نیشتمانی و نەتەوەییە بە زۆرینە و کەمینە تێپەڕێندرێت، بەڵکوو کار بۆ نووسینەوەی دەستوورێک دەکەین کە لە خزمەت کۆمەڵانی خەڵک و پێشخستنی هەرێمەکەمان بێت نە وەک لە خزمەت حیزب و تاکەکەسێکدا بێت.
لێدوانەکەی بافڵ تاڵەبانی لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ کۆنسووڵی بەریتانیا و ئەڵمانیا لە شاری هەولێر بووە./.
تێبينيێك بنێرە: