جگە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن هیچ ڕێگەچارەیەکی دیکە لەبەردەم هەرێمی کوردستاندا نییە

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە عومەر گوڵپی پەرلەمانی کوردستان


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە وتوێژێکیدا لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە،  ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ، ئاشکرای دەکات:" دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ چوار بازنە و کەمبونەوەی کورسی پێکهاتەکان کە جاران ئەو کورسیانە لەبەرژەوەندی لایەنێک بوو، هەمو ئەمانە وادەکات کە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەڕلەمانی کوردستان بە هەڵبژاردنێکی جیاواز تەماشا بکرێت.

عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ، ڕایگەیاند:" ئەم هەڵبژاردنە گرنگییەکی هەبێت، ئەوا بەدڵنیایەوە گرنگیەکەی لەو ڕوانگەیەوەیە کە چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت کە گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی پەڕلەمان و هەروەها گۆڕانکاری لە هاوکێشەی هێز لە کوردستاندا ڕوبدات، ئەویش ئەوەیە کە خەڵکێکی زۆر هەیە لەم دۆخە ناڕازییە و توڕەیە لە شێوازی حکومڕانی و ئەگەر ئەم خەڵکانە بەشداری هەڵبژاردن بکەن بەدڵنیایەوە هاوکێشەی هێز لەناو پێکهاتەی پەڕلەماندا ڕودەدات

وتیشی:" یەکێکی دیکە لەوگۆڕانکاریانەی کە چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەم هەڵبژاردنە ڕوبدات ئەوەیە کە ئەمجارە یاسا و شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان جیاوازە و کۆمیسۆنی عێراق سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات  و ئامێر و پێداویستیەکانی ئەوان زۆر باشە بۆ فلتەرکردنی خەڵکانی ناشایستە و گەندەڵ و دەنگدان بەناوی مردو هەروەها دووبارە وە داتاکانیان ڕاسترن لە داتاکانی هەرێم.

عومەر گوڵپی،ڕونیشی کردەوە:" هەر لەم هەڵبژاردنەدا چاوەڕێ دەکرێت گۆڕانکارییکی دیکە ڕوبدات ئەویش ئەوەیە، گۆڕانکاری لە یاساکانی هەڵبژاردن و دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ چوار بازنە و کەمبونەوەی کورسی پێکهاتەکان کە جاران ئەو کورسیانە لەبەرژەوەندی لایەنێک بوو، بۆیە هەمو ئەمانە وادەکات کە ئەم هەڵبژاردنە بە هەڵبژاردنێکی جیاواز تەماشا بکرێت.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە لەنێو شەقامی کوردیدا بڵاوە لەبارەی ئەوەی کە ڕەنگە لەم ماوەیەدا ژمارەیەک سینارۆ و ڕوداوی نەخوازراو بێنە ئاراوە کەوابکات هەڵبژاردن جارێکی دیکە دوابکەوێت.

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان،باسی لەوەکرد:"  هەڵبژاردن لە کوردستاندا خۆی  دواکەوتووە و دەبو 2022/11/26 خولی شەشەمی پەڕلەمان سوێندی یاسای بخورایە و دەستبەکار بێت، بۆیە نزیکەی دووساڵە لە کاتی یاسای خۆی تێپەڕیوە و پێنج جار سەرۆکی هەرێم کە لە هەمانکاتدا جێگری سەرۆکی پارتییە، وادەی هەڵبژاردنی دیاریکردووە و هەر خودی پارتی خۆی لەمپەربووە لەبەردەم بەڕێوەچونی هەڵبژاردندا، بەڵام بەدڵنیاییەوە لە هیچ دۆخێکا هەرێمی کوردستان بژاردەی دیکەی نییە و هەردەبێت هەڵبژاردن بکات.

عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێنجەمی  پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ، ڕونیشیکردەوە:" هەردوو هێزی دەسەڵاتدار لە هەرێم بەهۆی ئەو سودوەرگرتنە نایاسایانەی کەهەیانە لە بەڕێوەردنی دەسەڵاتەکاندا توانیویانە لەمپەر بۆ هەڵبژاردن دروست بکەن، بەڵام هەرێمی کوردستان ئەگەر هەڵبژاردن نەکات ئەوا هەمو مافە دەستوریەکانمان لەدەست دەدەین وە کێشەی دیکەشمان بۆ دروست دەبێت چی لەناوخۆ چی لەدەرەوەی هەرێم، چونکە کاتێک هەڵبژاردن ناکرێت واتا گروپێک لەخەڵک بەزۆر و بەنایاسای فەرمانڕەوای خەڵک دەکەن و لێرەدا دەپرسین ئایە خەڵک ئامادەیە دوو بنەماڵە بەنایاسای تاسەر حکومڕنی هەرێم بکەن، ئایە بەغداد و بەتایبەت دادگایی فیدراڵی ڕێگەدەدات دوو بنەماڵە بەمجۆرە حکومڕانی هەرێم بکەن، ئایە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکی ڕێگە بەم جۆرە حکومڕانییە دەدەن؟ بەدڵنیاییەوە دەڵێین نەخێر و هیچ دەرفەتێک لەبەردەم هەرێمدانییە جگەلەوەی کە دەبێت هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.و دەکرێت مانگی 10 دوادەرفەت بێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئەگەرنا ئەوا دۆخێکی خراپ لە هەرێم دێتە ئاراوە کە سەرەتا ئەو هێز و لایەنانە باجەکەی دەدەن کە ڕێگری دەکەن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن.