ڕێزان شێخ دلێر:  تەنها هەڵبژاردن چارەسەرە بۆ ڕزگاربون لە و هەموو قەیرانەی کە بەرۆکی هەرێمی گرتووە

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە هەڵبژاردن کوردستان ڕێزان شێخ دلێر


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  لە ئێستادا هەرێمی کوردستان بەدەست کۆمەڵێک گیر و گرفتی سیاسی و ئابوری گەورەوە دەناڵێنێت و ئەندامێکی پێشوی پەڕلەمانی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت:" تەنها هەڵبژاردن چارەسەرە بۆ ڕزگاربون لە و هەموو قەیرانەی کە بەرۆکی هەرێمی گرتووە

ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەر و ئەندامی پێشوی پەڕلەمانی عێراق، لە گفتۆگۆیەکیدا لەگەڵ پەیامنێری   ڕوانگە ڕایگەیاند:"هەڵبژاردنی ئەمجارە هیچ جیاوازییەکی نییە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، بەڵام هەموو هەڵبژاردنێک گرنگی خۆی هەیە لەبەرئەوەی هەرکات باس لە پرۆسەی دیموکراسی دەکەین و قسە لەسەر پرسی لەسەر دەستاودەستکردنی دەسەڵات دەکەین بەدڵنیاییەوە ئەوە پێویستی بە هەڵبژاردنە، بەڵام لەبەرئەوەی ماوەیەکی زۆر پەڕلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانمان نەماوە و حکومەتیش حکومەتێکی کاربەڕێکەرە و لە دۆخێکی خراپدایە و باری دارایی خراپە و بازاڕ وەستاوە و خەڵک گرفتی مووچەی هەیە بۆیە بۆ دەربازبون لەو  هەمو ئەوکێشانە ئێمە پێویستمان بە هەڵبژاردن هەیە.

وتیشی:" ئەگەر ئێمە پەڕلەمان و حکومەتمان هەبێت ڕاستەوخۆ حکومەتەکە بتوانێت ئیدارەی هەرێمەکە بدات ئەوا بەدڵنیاییەوە دەکرێت ئەو گرفتانە چارەسەرببن و هەر  ئەوەشە  گرنگی دەدات بە هەڵبژاردن، ئەگەر نا ئەوا هەمو ئەو قسانەی دەکرێت لەبارەی هەڵبژاردنەوە کە دەوترێت ئەم هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنێکی چارەنوس سازە، من واینابینم

ڕێزان شێخ دلێر، ڕونیشیکردەوە:" گرنگی هەڵبژاردن دەکەوێتە سەر خەڵک، ئەگەر خەڵک بچێت بۆ دەنگدان و بتوانێت ئازادانە دەنگی خۆی بدات و ترس و تۆقاندن و ساختەکاری نەبێت ئەوا دەتوانین بڵێین بەڵێ گۆڕانکاری ڕودەدات، ئەگەر نا ئەوا نابێت چاوەڕوانی گۆڕانکاریبین

لەبارەی ئەو قسەوباسانەی کە لە شەقامی کوردیدا دەکرێت  کە هەوڵێک هەیە بۆ دروستکردنی چەند سینارۆیەک و دواتر ببێت بە بیانویەک بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەڵبژاردن دوابخرێت، 

ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەر و ئەندامی پێشوی پەڕلەمانی عێراق، باسی لەوەکرد:"  ئەگەر ئەمجارە هەڵبژاردن دوابخرێت  ئەوا نە لە بەرژەوەندی  هێزەسیاسیەکانە نە لە بەرژەوەندی و خەڵکیشە، بەڵام کە بڕیاردەدرێت لەسەر هەڵبژاردن، ئیدی ئەو سینارۆیانە ئەوەندە گرنگی نابێت و  نابێتە ڕێگر لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردندا و بەتایبەت لە ئێستادا کە  هێزە سیاسیەکان خۆیان ڕایانگەیاندووە کە هەمویان ئامادەی هەڵبژاردنن بۆیە ئەو ڕوداوانەی لەم ماوەیەدا ڕودەدەن تەنها بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە و هەر حیزبێک بەشێوەیەک ئەوی دیکە تۆمەتباردەکات