راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
(0) /
ڕوانگە - مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەشارى بەغداد بەشداری کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد و جەختیان لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کردەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوی کۆتایی چوارچێوەى هەماهەنگى، لە کۆبوونەوەکەدا جەختلە"گرنگی یەکهەڵوێستی نیشتیمانیی لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە بەرژوەندی عێراق و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کراوەتەوە".
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە رێکەوتوون "لەسەر گرنگی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی و گۆڕانی پەیوەندییەکانیان بۆ پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای رێزگرتنی و بەژوەندی هاوبەش".
لەکۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، "جەخت لە بەردەوامبوون بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، بەپشتبەستن بە دەستوور و یاساکان"
تێبينيێك بنێرە: