هەرێمى کوردستان بەشێک لە قەرزەکانى TBI دەداتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە قەرز هەرێم بانک قەرزەکانى TBI


Jul 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بانکی بازرگانیی عێراق بڕى یەک ترلیۆن و 630 ملیار دینار قەرزى لە حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان وەرگرتووەتەوە.

سەرچاوەیەکى حکومى بە ئاژانسى فەرمى عێراقی رایگەیاند، لەچوارچێوەى بەدواداچوونی بەردەوامى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ داڕشتنەوەی قەرزە شایستەکان لەلاى حکومەت و کەرتی تایبەت"، بە قەرزى هەرێمی کوردستانیشەوە، تاوەکو 30ـی حوزەیرانى 2024، بڕى یەک ترلیۆن و 630 ملیار دیناری عێراقی دراوەتەوە بە بانکى بازرگانى عێراق".

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی ئەو قەرزانەی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە کۆکراونەتەوە و قەرزاربوون و خەرجکراون بە بانکی بازرگانیی عێراق تاوەکو کۆتایى مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ، نزیکەی 348 ملیار دیناری عێراقی بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆی ئەو بڕە پارەیەی کۆکراونەتەوە بۆ بانکی بازرگانیی عێراقی لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراقەوە، بڕەکەى نزیکەی پەنجا و سێ ملیۆن دۆلار بووە.

سەرۆکوەزیرانى عێراق لیژنەیەکى باڵاى پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونى قەرزەکانى سەر حکومەت و بانکە حکومیى و تایبەتەکانى عێراق تاوەکو لەسەر بنەماى داهاتى مانگانە قەرزە ناوخۆییەکان سفر بکرێتەوە.