بارزانی، بڕیارێکی دروستیدا کە ڕویی لەبەغداد کرد
(0) /
ڕوانگە - لە وتوێژێکیدا لە گەڵ پەیامنێری ڕوانگە، مەسعود عبدالخالق،سەرپەرشتیاری گشتی دەزگای ستاندار، ڕایگەیاند:"پێم باشە پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغداد باش بێت، لەبەرئەوەی ئەو ماف و ئیمتیازات و دەستکەوتانەی کە کورد هەیەتی لە عێراق، لە هیچ وڵاتێک نییەتی، کورد دەستکەوتی زۆر گەورەی لە عێراقدا بەدەستهێناوە.
وتیشی مەسعود بارزانی، هەنگاوێکی باشی ناوە بۆئەوەی ڕوی لە عێراق، کردووە، چونکە دەزانین لە پێشوتردا ڕوی لە تورکیابوو، لەکاتێکا دەزانین تورکیا جگە لە ماڵوێرانی هیچی دیکەی پێنییە بۆ کورد، وە تورکیا دەیەوێت هەرێمی کوردستان بنکۆڵ بکات و بیڕوخێنێت، بەڵام پەیوەندی کورد لەگەڵ عێراق، پەیوەندییەکی شەرعییە و لە چوارچێوەی دەستوردایە و بۆیە گۆڕینی ڕەئی کاک مەسعود زۆر کارێکی گونجاو پەسەندە، کە پێشوتر ڕوی لە تورکیایە و ئێستا ڕووی لە عێراقە. بەڵام دەبێت هەندێک ڕاستی هەیە بیزانین ئەویش ئەوەیە، کە هەمو ئەو سەردانانەی، کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت کردویانە هیچ بەرهەمێکی نەبووە، پێناچێت ئەم سەردانەی کاک مەسعودیش سودێکی ئەوتۆی هەبێت.
مەسعود عبدالخالق، ڕونیشی کردەوە:" ئەگەر سەردانەکەی مەسروربارزانی، سەرۆکی حکومەت، بۆ واشنتۆن و سەردانەکەی نێچرەڤان بارزانی بۆ تاران و بەغداد، سودی هەبوایە، ئەوا پێویستی نەدەکرد مەسرور بارزانی بچێت لە دادگای فیدراڵی، سکاڵا تۆماربکات. وە ئەگەر هەموو ئەوانە سودیان هەبوایە ئەواڕەنگە پێویستی نەکردایە، کاک مەسعود، سەردانی بەغداد بکات، کەواتە کۆی سەردانەکانیان لەسەرئاستی دیبلۆماسی زۆر سەرکەوتوونییە و ئەو کات و ساتانەی کە هەڵی دەبژێرن گونجاونییە و بەتایبەت لە ئێستادا کەپارتی دیموکراتی کوردستان، لەوپەڕی لاوازیدایە و ناتوانێت لەیەک کاتدا تەوازن لەنێوان تورکیا و ئێران و عێراقدا ڕابگرێت و مەترسییەکی زۆری هەیە لە هەڵبژاردن و دەترسێ شکست بێنێ، بۆیە بەو لاوازیەی دەچێت بۆ سەفەری وڵاتان دەکات و بۆیە پێموانییە ئەم سەردانە مەسعود بارزانی، بۆ بەغداد سەردانێکی سەرکەوتووبێت
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایە سەردانەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ بەغدا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستانە، یاخود بە پێچەوانەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی پارتییە؟
سەرپەرشتیاری گشتی دەزگای ستاندار، ئاماژەی بەوەکرد:" من پێموایە لەماوەی بیست ساڵی ڕابردودا نەک بەتەنها پارتی، بەڵکو سەرکردایەتی هیچ هێزێکی سیاسی لە کوردستان، سەردانی هیچ وڵاتێکیان نەکردووە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گەلی کورد، بەڵکو هەمو سەردانەکان لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیاندابووە. وە ئێستاش دیارە پارتی چی لە کەرکوک چی لە موسڵ، دوچاری گەورەترین شکست بووە و دازانێ لە کوردستانیش دوچاری گەورەترین شکست دەبێت، بۆیە هەوڵەکان و سەردانەکانی بەرپرسانی پارتی تەنها بۆئەوەیە قەرەبوی ئەوشکستانە بکەنەوە.
مەسعود عبدالخالق،سەرپەرشتیاری گشتی دەزگای ستاندار ئاشکرایشیکرد:" لەم سەردانەی کاک مەسعود بۆ بەغدا، زیاتر تەرکیز خراوەتەسەر ئەو پۆستانەی کە لە موسڵ لەدەستیداوە، هەروەها وەکو پارتی سودێکی زۆریان لە نەوتی قاچاخ وەرگرتووە، سودیان لە کۆکردنەوەی باجی ناوخۆ وەرگرتووە، هەروەها لەو گرێبەستانەی کە لەگەڵ کۆمپانیایەکاندا کردویەتی، بۆیە لەم سەردانەدا زیاتر لەسەر ئەو پرسانە جەختکراوەتەوە و هەروەها لایەنی عێراقیش زۆر جەختیان کردۆتەسەر ئەو ئۆپراسیۆنەی کە تورکیا دەیکات لە کوردستان.
مەسعود عبدالخالق،سەرپەرشتیاری گشتی دەزگای ستاندار، ئەوەشی خستەڕوو:" تورکیا ئێستا 70% بادینانی داگیرکردوە و لەو ناچانە نەوت و یۆرانێم دەردێنێ و دارستانەکان دەبڕێتەوە و وەک داگیرکەرێکی زۆر دڕندە هاتووە کوردستانی داگیرکردووە، بۆیە لای بەرپرسانی بەغدا پرسیار لەسەر ئەوپرسە زۆر گرنگ بووە لەگەڵ ئەوەشدا پرسیارکردن دربارەی پرسی پەیوەندیەکانی پارتی و ئیسرائیل.
تێبينيێك بنێرە: