سبەی یەكشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە
(0) /
ڕوانگە - فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕایگەیاند:" ڕۆژی یەكشەممە (7 ی تەممووزی 2024)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەوەشی خستۆتەڕوو:" تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بەردەوام دەبن و بە هۆی پشووەوە ناوەستن و هەروەها ڕۆژی دووشەممە (8 ی تەممووزی 2024)، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان دەست پێ دەكاتەوە.
تێبينيێك بنێرە: