قوباد تاڵەبانى بۆ مەسعود پزیشکیان: بەهیواین پەیوەندیی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت

(0) / / كوردستان / زایەڵە پزیشکیان قوباد تاڵەبانی


Jul 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە- به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران، قوباد تاڵەبانى په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی دکتۆر مەسعود پزیشکیان ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت و داوا دەکات کە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی لە بوارە جیاوازەکاندا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
دەقى پەیامەکە :
بەبۆنەی هەڵبژێرانی وەک نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێز دکتۆر مەسعود پزشکیان دەکەین. هیوادارین لەسەردەمی بەڕێزیاندا پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران و بە تایبەتیش پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی لە بوارە جیاوازەکاندا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.