دکتۆر هەڵمەت غەریب: هەوڵدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن عەیبەیەکی دیکە دێنێتەسەر ئەزمونی حکومڕانی
(0) /
ڕوانگە - لە وتوێژیکیدا لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، پسپۆڕێکی یاسای و دەستوری ڕایدەگەیەنێت:" هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی عەیبەیەکی دیکە دێنێتەسەر ئەزمونی حکومڕانی.
دکتۆر هەڵمەت غەریب، پسپۆڕی یاسای و دەستوری، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"هەڵبژاردنەکانی هەرێم دواناکەوێت و وەک ئەوەی کە دیاریکراوە لە مانگی 10 ی ئەمساڵدا ئەنجامدەدرێت.
وتیشی:" بۆیە هەڵبژاردن دەکرێت لە بەرئەوە بارودۆخە لەوەزیاتر تەحەمولی تاخیربون ناکات، هەرچەندە من هەر لەسەرەتاوە پێمباشبووە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بکرێت، چونکە لەڕوی تێچوی داراییەوە کەمتر لەسەر حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەوێت هەمیش بەیەک ڕیکلامی هەڵبژاردن و بەیەک دەستە دەتوانیت دوو هەڵبژاردن بەڕێوەبەریت کە ئەمەش وادەکات گرفتی کەمترت بۆ دروست ببێت.
دکتۆر هەڵمەت غەریب، پسپۆڕی یاسای و دەستوری، ڕونیشی کردەوە:" ئێستا کە بڕیاردراوە ئەو هەڵبژاردنانە بەجێ بکرێت و چەند جارێک هەڵبژاردنی هەرێم دواکەوت دیارە هۆکارەکەی ئەو بڕیارانەبو کە لەلایەن دادگایی فیدراڵی عێراقەوە دەرچوو، بۆیە لە کۆتایدا دەگەین بەو ڕایەی کە هەرجۆرە تاخیرکردنێک عەیبەیەکی دیکەیە دێنێتەسەر ئەزمونی حکومڕانیمان و بۆیە ناکرێت لەوەزیاتر هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان دوابکەوێت، چونکە شەرعێتی دەموزگاکان زۆر زۆر گرنگە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و ئێستا دەستگانی بەڕێوەبردن لە کوردستان پێویستی بە نوێکردنەوەی شەرعێت هەیە و پێویستی بەوەهەیە جارێکی تر هەڵبژاردن بکرێتەوە و متمانە و سیقەی گەل بەدەست بێننەوە تابتوانن بە ئەدایەکی باشترەوە خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەن.
تێبينيێك بنێرە: