سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی نامەیەکی پیرۆزبای ئاراستەی سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات
(0) /
ڕوانگە- سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی، بەبۆنەی سەرکەوتنی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەیدا پیرۆزبایی ئاراستەی "مەسعود پزیشکیان" سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات.
ئارام قادر، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی، لەنامەیەکی پیرۆزبایدا ڕایدەگەیەنێت:"بەناوی خۆم و ئەنجومەنی سیاسی و سەرکردایەتی هاوپەیمانی نیشتمانی ، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دیموکراسی لەگەلانی ئێران دەکەین.
ئارام قادر، ئاماژە بەوەشدەکات:"ئەرکەکەیان پیرۆز و قورسە و بۆیە هیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازین. ئومێدەوارین هەڵبژاردنی بەڕێزتان ببێتەمایەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە.
ئەمەی خوارەوە دەقی نامەکەی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی یە.
بەڕێز مەسعود پزیشکیان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاو و ڕێز:
بەناوی خۆم و ئەنجومەنی سیاسی و سەرکردایەتی هاوپەیمانی نیشتمانی ، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دیموکراسی لەگەلانی ئێران دەکەین.
هەروەها ، بەگەرمی پیرۆزبایی لەبەڕێزشت دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتن له خولی دووەمی پڕۆسەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنت بەسەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران
ئەرکەکەتان پیرۆز و قورسە و هیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازین.
ئومێدەوارین هەڵبژاردنی بەڕێزتان ببێتەمایەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
ئارام قادر
سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی
6ی تەموزی 2024
تێبينيێك بنێرە: