دوو تۆمەتبار دەستگیركران

(0) / / كوردستان / ڕوانگە تۆمەتبار تاوان کۆمەڵایەتی سلێمانی


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ‌ براوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا و لە لایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگرن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتباران بردبوویان.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"لە ئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران ( ب، أ، ح ) و ( م، ق، م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لە لایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە .