مەسرور بارزانی داوا دەکات هەموو لایەک ڕێز لە یاسا و دەسەڵاتی دادوەری بگرن
(0) /
لە سەر دۆسیەی دەستبەسەرکراوەکانی دەڤەری بادینان و پاش بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش پەیامێکی بڵاو کردەوە کە ڕەنگە ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ ئەو پەیامە بێت کە تێیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندبوو ئەو دوا بڕیاری دادگا نییە و هەروەها وشەی ڕاگیراوانی بەکار هێنابوو نەک تۆمەتبار یان تاوانبار بۆ ئەو کەسانە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاش پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توێتەر ڕایگەیاند کە هەموو لایەک پێویستە ڕێز لە سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان بگرن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتی دادوەری دەبێت بتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێ دەستێوەردان کارەکانی ئەنجام بدات./.
تێبينيێك بنێرە: