قوباد تاڵەبانی داوای دەستگیرکردنی کێی کردووە؟
(0) /
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوایکردووە کە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی کەسانی پەیوەندیدار بە دۆسیەکانی توندووتیژی دژی ژنان.
لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە زیادبوونی ڕێژەی حاڵەتەکانی کوشتن، خۆکوشتن و توندووتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەو کۆبوونەوەدا چەند بڕیارێکی دەرکرد و وتی کە دەبێت پەلە بکرێت لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەکانی توندووتیژی دژ بە ژنان و هەروەها کردنەوەی خولی جۆراوجۆری ڕاهێنان بۆ ئەفسەران و وتەبێژان سەبارەت بە هۆشیاری لە بنەماکانی یەکسانی جێندەری./.
تێبينيێك بنێرە: