ئیرادەیەکی گەورە هەیە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ڕوبدات
(0) /
ڕوانگە - لە وتوێژێکیدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگایی میدیایی ڕوانگە، مەسعود عەبدولخالق، سەرپەرشتیاری گشتی دەزگایی ستاندار، ڕایگەیاند:"پارتی دیموکراتی کوردستان، هەوڵێکی زۆریدا تاوەکو بتوانێت لەڕێگەی ئێران و عێراقەوە هەڵبژاردن دوابخات، بەڵام ئەو هەوڵانەی سەرکەوتوو نەبوو، دواتر لەڕێگەی دادگای فیدراڵی عێراقەوە توانی چەند مانگێک هەڵبژاردن دوابخات، بەڵام دواخستنی هیچی لە بارودۆخەکە نەگۆڕی و هەمان ئەنجامە.
وتیشی:" ئەو هەڵبژاردنە هەردەکرێت وئەو ئیرادەیەی کە دەیەوێت هەڵبژاردن بکرێت زۆر گەورەیە بۆنمونە نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و هێزی هاوپەیمانان تەنانەت عێراق و ئێران و خەڵکی کوردستانیش دەیانەوێت هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام ئەوەی دەیەوێت نەکرێت تەنها تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستانە، کە ئەوەش ئیرادەیەکی لاوازە بۆیە هیچ مەجالێک نەماوە بۆدواخستنی هەڵبژاردن و بەبڕوای من ئەم هەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا دەکرێت.
مەسعود عەبدولخالق، ڕونیشی کردەوە:" بەداخەوە لە ئێستادا پێگەی هەرێم زۆر لاواز بووە و ئەگەر دوابخرێت ئەوا ئەوا زیانی گەورە بەرهەرێم دەکەوێت، چونکە ئێستا دامودەزگای یاسای نەماوە و حکومەت بووە بە حکومەتی کاربەڕێکەر بۆیە ئەگەر دوابخرێت ئەوا هەموخەڵک دەتوانن لە دادگای فیدراڵی سکاڵابکەن و دواجار ڕەنگە حکومەت بەتەواوەتی بڕوخێت و کوردستان بکەوێتە بۆشاییەکی دەستوری گەورەوە بۆیە دواخستنی هەڵبژاردن زیانی ئێجگار گەورەی هەبێت.
لەوەڵامی ئەوپرسیارەی کە ئایە بۆچی بەتەنها پارتی دیموکراتی کوردستان، پێداگیری لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکاتەوە، ئایە پارتی تەنها مەبەستی گەڕاندنەوەی کورسی کەمە نەتەوەیەکانە یاخود هۆکار و پاڵنەری تری هەیە بۆ دواخستن؟
مەسعود عەبدولخالق، سەرپەرشتیاری گشتی دەزگای ستاندار، ئاشکرایکرد:" هۆکارەکەی ئەوەیە ئەمجارە هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە ئەنجام دەدرێت و هیچ دەرفەتێک نەماوە بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری و لەڕابردودا نزیکەی 370 هەزار ناوی خەیاڵی و تورکی و سوری و ئێرانی بەشداری هەڵبژاردنیان دەکرد کە نزیکەی 18 کورسی دەکرد هەموئەوانە نەماون لەبەرئەوە پارتی زۆر لە هەڵبژاردنی ئەمجارە دەترسێت بەتایبەت کە ئێستا ئیرادەیەکی ناوخۆی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری ڕوبدات،
تێبينيێك بنێرە: