له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
(0) /
ڕوانگە - پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاندووە:"دوای ئه‌وه‌ی له به‌رواری (24/2/2023) هاوڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی (هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د مارف) له‌دایكبووی 1989 له‌جه‌نگه‌ڵه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا كوژرا، دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی سكاڵای یاساییان تۆماركرد له‌دژی تۆمه‌تبار (ڕ، ح، ح) له‌دایكبووی 1985.
پاش ڕێكخستنی په‌ڕاوی لێكۆڵنه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تبارو وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، تۆمه‌تبار له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌زای زاخۆ ده‌ستگیركرا.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"له‌ئێستادا تۆمەتبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادان له‌نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوشتنی سلێمانی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
تێبينيێك بنێرە: