تورکیا لەڕووی دیبلۆماسی و نێودەوڵەتییەوە فەشەلی هێناوە و دەیەوێت بە هێرشکردنە سەر کوردستان قەرەبوی بکاتەوە
(0) /
ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، بورهان عبدالرحمن، چاودێری سیاسی لە بارەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەرخاکی هەرێمی کردستان و هۆکارەکانی پشت ئەو لەشکرکێشیە، ڕایگەیاند:" هاتنی تورکیا بۆ کوردستان هاتنی ستراتیژییە، هاتنی تاکتیکی نییە، چونکە دەیەوێت کیانی کوردی کە لە هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لاوازی بکات و هەمیشە لەژێر هەیمەنەی خۆیدا بمێنێتەوە، هەروەها دەیەوێت شەڕەکانی ناوخۆی بگوازێتەوە بۆ دەرەوەی تورکیا،چونکە لە ناوخۆی تورکیا ئێمە کۆمەڵێک شەڕمان هەیە لەوانە تورکیا هەمیشە لە ئینقیلابی عەسکەری دەترسێت، چونکە چەدساڵێک جارێک تورکیا ڕووبەڕووی ئینقیلاب بووەتەوە و ئێستا ئەردۆغان هەمیشە لە هێزە عەسکەریەکەی دەترسێت بۆیە هەمیشە هێزەکەی لەدەرەوە سەرقاڵ دەکات و بەشتێکەوە سەرقاڵی دەکات کەڕەگەز پەرستێتی تیابێت، هەروەها تورکیا لەنوخۆیدا ئابوری زۆر خراپە و دەیەوێت سەرنجی خەڵک بەرەو ئەوە ڕاکێشێت کە بەڕێوەبردن لە ڕووی ئابورییەوە کە فەشەلی هێناوە هۆکارەکەی بسەپێنێ بەسەر کوردەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا لەڕووی دیبلۆماسی و نێودەوڵەتییەوە فەشەلی هێناوە، بۆنمونە لە لیبیا، قوبروس، یۆنان ،ئازەربایجان، فەشەلی هێناوە و دەیەوێت ئەم شکستەی بەجۆرێک پیشان بدات کە دەتوانێت بەدوای پەکەکە بکەوێت.
وتیشی:" یەکێکی دیکە لەو هۆکارانەی کەپاڵنەرەبۆ ئەوەی کە تورکیا پەلاماری کوردستان بدات، ئەوەیە کە تورکیا هەمیشە دووژمنێکی وهمی دروست دەکات بۆ ناوخۆی تورکیا، بۆئەوەی تورکە ڕەگەزپەرستەکان هەمیشە پشتیوانی بکەن، وە ئەو دوژمنە وەهمیەش هەمیشە کوردە،چونکە لە سەرەتای دروستبونی تورکیاوە، لە ساڵی 1922 بەدواوە تاوەکو ئەم ساتەی ئێستا کوردی بەکارهێناوە بۆ مانەوەی خۆی و ئێستا هاتووەتە کوردستانەوە پاش ماوەیەکی دیکەش ئەم جەنگە دەگوازێتەوە بۆ ڕۆژئاواش.
بورهان عبدالرحمن، چاودێری سیاسی، ڕونیشیکردەوە:" بەشێکی دیکە لەو هۆکارانەی کەوایکردووە تورکیا هەوڵی داگیرکردنی کوردستان بدات، هۆکارەکەی لاوازبونی خۆمانە لە ناوخۆدا، هەرکاتێک ئێمە لاوازبوین، ئەوا ئەوکاتە دوژمنەکانمان لەیەک نزیک دەبنەوە، ئێمەی کوردیش بەیەکگرتووی دەتوانین ڕوبەڕوی ئەم داگیرکاریانەببینەوە،
هەروەها لەڕێگەی دۆستەکانمانەوە لە دەرەوە، ئاوانەی کە دژایەتیان هەیە لەگەڵ تورکیادا دەتوانین کۆببینەوە و پێکەوە دژی تورکیا ببینەوە.
بورهان عبدالرحمن، ئاشکرایشیکرد:" ئێمە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقداین و عێراق دەتوانێت وەک دەوڵەت ڕوبەڕوی ئەم داگیرکاریە ببێتەوە و ڕێگری لێبکات، بەڵام بەداخەوە عێراق خۆی خەریکە دەبێت بە بەشێک لە پلانی داگیرکاریەکە، بەڵام ئەگەر ئێمە پێشوتر لەگەڵ عێراقدا ڕێکبکەوتینایە دەوڵەتی عێراقمان بە دەوڵەتێکی ستراتیژی بزانیایە لە کارکردن لەگەڵیا ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێستا سنوری هەرێمی دەپاراست، نەک ئەوەی ببێت بەبەشێک لەپلانەکە، هەروەها هەوڵێک هەیە بۆ ڕەنگڕێژکردنی ناوچەکە و دەیانەوێت جارێکی دیکە ئەم ناوچەیە ڕێکبخەنەوە و لەم ڕێکخستنەدا تورکیا دەیەوێت
بەشی بەربکەوێت، وەک چۆن کاتی خۆی ئەو هەوڵەی دابۆئەوەی پشکی بەربکەوێت،
وەلەبارەی سەردانەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ بەغدا، بورهان عبدالڕحمن، چاودێری سیاسی، ئەوەی ئاماژەی بەوەکرد:" ئومێدەکەم ئەو سەردانە کاریگەری هەبێت لەسەر وەستاندنی ئەم لەشکرکێشیە، بەڵام من گومان دەکەم ئەو سەردانە بەشێکە لەو پلانی داگیرکاریە و پێچەوانەى سەرجەم یاسا نێودەوڵەتى و مرۆییەکەکانە.
تێبينيێك بنێرە: