پەلامارەکانی ئەمجارەی تورکیا جیاوازە و ئەم داگیرکاریەی پێچەوانەى سەرجەم یاسا نێودەوڵەتى و مرۆییەکەکانە
(0) /
ڕوانگە - لە وتوتێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، شاهۆ عەبدوڵا، نوسەر و ڕۆژنامەنوس، لە بارەی ئامانجی لەشکرکێشیەکانی سوپاس تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" لە ڕاستییدا دامەزراندنى پایەکانى دەوڵەتى تورک لەسەر کۆمەڵکوژى و ئینکار کردنى کوردان دامەزراوە، هێرش و داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک هیچ کات جیاواز نەبووە بە درێژاى مێژوو، ئامانجی پاکتاوکردن و کورد و دۆزەکەى بووە لە هەرشوێنکى دنیا بێت، بەڵام دەتوانین بڵێن هێرشى ئەمجارەى دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمى کوردستان جیاوازییەکەى لە زیاتر کردنى ژمارەى سەرباز و تانک و جۆرى چەکەکانییەوەیە، هاوکات هاتنە ناوە و قوڵایی هەرێمى کوردستان و درستکردنى بازگە و لێپێچینەوە لە هاوڵاتیانى بادینانە، هەروەها فشار کرد لە گوندنیشیان بە چۆڵکردنى گوندەکانیان. ئەمەش پێچەوانەى سەرجەم یاسا نێودەوڵەتى و مرۆییەکەکانە.
وتیشی:" دەتوانین ڕووبەڕووى ببینەوە و سەرکەوتوو بین، گەلى ئێمە ئیرادەیەکى بەهێزى هەیە ئەگەر حزبە سیاسییەکان ئیرادەى ڕووبەڕووبوونەوەیان هەبێت، دەوڵەتى تورک بە درێژایی چەندین دەیە هێرشى داگیرکارى دەکاتە سەر باشوورى کوردستان، هەرجارە و پڕوپاگەندەى ئەوە دەکات، کۆتایی بە گەریلاکانى ئازادى کوردستان دەهێنن، بەڵام نەک کۆتاییان نەهات، بەڵکو ئێستا گەریلاکان هێزى بەرگرى ئاسمانی قەندیلیان هەیە و چالاکى ئاسمانى ئەنجامدەدەن لە دژى داگیرکارییەکان، بۆیە بەڵێ ئەو ئەتوانایەمان هەیە گەر یەکێتییەکى نەتەوەیی بەهێز بنیاد بنەین و یەک دەنگ و یەک دەنگ سەرجەم چین و توێژەکان، بەتایبەتى نووسەر و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایانى ئاینى بانگەواز بکەن بۆ کۆمەڵگە، دڵنیام کۆمەڵگە ئەو ئیرادەیەیی هەیە ڕووبەڕووى داگیرکارییەکان بێتەوە.
شاهۆ عەبدوڵا، نوسەر و ڕۆژنامەوس، ئەوەشی خستەڕوو:" ڕاستە ئێمە لە چوارچێوەی عێراقداین وەک هەرێمێکى فیدراڵ، بەڵام هەرکات دەسەڵاتى ناوەند لە بەغدا بەهێز بوو بێت، یان هێرشى کردووەتە سەرمان، یان هەوڵى لاواز کردنى گەلى کوردى داوە، ئەم بێدەنگییەى بەشێک لە بەرپرسانى حکومەتى ئێستاى عێراق، سەرچاوەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هاوکار و هەمانگى سوپاى داگیرکەرى تورکن و هۆکارەکەشى بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە قازانج بکەن بۆ مانەوەى زیاتر و دەستکەوتى ئابوورى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى تورک. لەگەڵ ئەوەشدا دەنگى ناڕەزایەتى لە بەغدا هەیە، بەڵام تا ئێستا جێگەى دڵخۆشى نیە.
تێبينيێك بنێرە: