سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەفدێکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) دەکات

(0) / / كوردستان / Rwange ڕوانگە داعش یونیتاد


Jul 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە وەفدێکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) بە سەرۆکایەتی خاتوو ئانا پیرۆ لۆپێس.

لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 10-7-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار رۆڵی تیمی لێکۆڵینەوەی بەرزنرخاند بۆ مسۆگەرکردنی لێپرسینەوە لەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلی عێراق کراون. جەختی لە پێویستی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و تەواوکردنی ئەرشیفکردن و دۆکیومێنتکردنی بەڵگە و بابەتەکانی پەیوەست بەو تاوانانە کرد.
هەروەها سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر گرنگی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی کۆمەڵکوژی، کە لە سەردەمی دەسەڵاتی رژێمی پێشوودا ئەنجامدراون وەك کارەساتی ئەنفال و هەڵەبجە و گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

لای خۆیەوە وەفدەکە باسی لە کاری تیمەکە و ئەو هەوڵانە کرد، کە ئەنجامدراون بۆ دۆکیومێنتکردنی تاوانەکانی کۆمەڵکوژی و گرنگی کارکردن لەگەڵ شارەزایانی یاسایی عێراقی بۆئەوەی بتوانن زانیاری و بەڵگە لەسەر هەموو ئەو تاوانانە کۆبکەنەوە، کە بەرامبەر بە گەلی عێراقی کراون.