گەرمیان:  لەمساڵدا زیاتر لە 2000 دۆنم زەوی بۆ کشتوکاڵی مەرەزە تەرخانکراوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گەرمیان کشتوکاڵ


Jul 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەمساڵ لە سنوری ئیدارەی  گەرمیان، نزیکەی 2500 دۆنم زەوی بە مەرەزە داچێنراوە و چاوەڕێ دەکرێت بڕی بەرهەم لەو ڕووبەرە بگاتە  1400 بۆ 2000 تەن.

شادیە حسین، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" زیاتر لە و ساڵانەدا کە گرفتی بارانمان نییە جوتیارانی سنورەکە سەرقاڵی چاندنی مەرەزەدەبن،

وتیشی:" نزیکەی 2000 بۆ 2500 دۆنم زەوی لە سنورەکەماندا دەکرێت و نزیکەی 400 جوتیاریش سەرقاڵی ئەو جۆرە بەروبومەن، بەڵام لە دوو ساڵی ڕابردودا کە گرفتی وشکەساڵیمان هەبوو نەمان هێشت جوتیارەکانمان لەسەر ئەو ڕووبەرە ئاویانە مەرەزە بچێن، چونکە گرفت بۆ ناوچەکانی خواروی عێراق دروست دەبێت بۆیە لەو ساڵاندا بڕی بەرهەممان زۆر کەم بوەوە، بەڵام خۆشبەختانە لەم ساڵدا ڕێژەی بارانبارین زۆر باشبووە و ئومێدەکەین ئەو ڕووبەرە زیاتربێت و پێشبینیش دەکەین لەوڕووبەرە  بڕی بەرهەم لە نێوان 1400 بۆ 2000 تەن بێت.

شادییە حسین، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، ئاشکرایشیکرد" بەداخەوە ساڵانەهەندێکجار ڕووبەڕوی هەندێک گرفت دەبینەوە، چونکە سەرچاوەی ئاوی ئێمە پرۆژەی باڵەجۆ و پرۆژەی سەلامە، کە لەگەڵ ناوچەکانی عێراقدا بەهاوبەشی ئەوپرۆژە ئاودێریانە بەکاردەهێنین و کشتوکاڵی مەرەزەش پێویستی بە ئاوی زۆرە و بۆیە هەندێکجار ئاو ناگاتە ناوچەکانی عێراق، وە لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانەکانی هەرێمەوە پرۆژەی پاڵپشتی جوتیارمان هەبوو کە ڕاگیراوە و بەوهۆیەوە نەمانتوانیوە بەشێوەیەکی بەرچاو پاڵپشتی جوتیارەکانمان بکەین.