خازوق چیە و عوسمانیەکان ئەم ئەشکەنجەیانە دژی کێ بەکاردەهێنا ؟  ئەم مێژووە بزانن

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگه خازوق تورکیا عوسمانی


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - خازوق یەکێک لە شێوازەکانی ئەشکەنجەدان لە لای خەلافەتی عوسمانی.
بریتی بوو لە خازوق کە دارێکی سەر تیژکراوە بوو لە کۆمی کەسەکەیان دەکرد و بە زیندووی لە دەمیەوە دەریان دەهێنا و بە وشێوەیە دەیان هێشتەوە تا ئەمرد لە سوریا و عێراق پەیڕە دەکرا  لە ٦٠٠ساڵ حوکم ڕانی تورکی عوسمانی بە ئاگر و ئاسن.
خازوق داهێنراوی گەورەی توركە عوسمانیەكان.

خازوق چاكترین و ناودارترین ئامراز بوو لەگەڵ ناوهێنانی، عوسمانیە دڕندەكانی بیر گەلانی ناو دەوڵەتی عوسمانی دەخستەوە.
بێگومان شێوازی كوشتن و زۆرترین ئەشكەنجە گەیاندن بە قوربانی لە داب و نەریتی توركەكاندا لەسەردەمی كۆنەوە بۆیان ماوەتەوە.
خازوق بەر لەوان هەبوو بەڵام عوسمانیەكان داهێنەری بوون لە جیهانی ئیسلامی دا.
٦٠٠ سەد ساڵ حوكمیان كرد ناوی سێ چوار زانای بە كەڵكی مرۆڤایەتی هاتبێت نادۆزیتەوە شتێكیان داهێنا بێت بۆ مرۆڤایەتی و زانست.
خازوق دارێكی سەر تیژكراوی درێژە لە كۆمی قوربانی دەبڕن ولە دەمی یان شانی دەردەچێت.
ئەوانەی توانای درێژكردنەوەی ئەشكەنجەی قوربانیان هەبوو بێت پاداشت كراون!