شەڕی ئەمجارەی تورکیا تەنها شەڕی داگیرکاری نییە بۆسەر هەرێمی کوردستان، بەڵکو هێرشەکە بۆسەر عێراقیشە
(0) /
ڕوانگە - چاودێرێکی سیاسی ئاشکرای دەکات، هێرشو پەلامارەکانی ئەمجارەی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان، زۆر جیاوازە لە جارەکانی پێشوو، ئەمارەیان تورکیا نایەوێت سوپاکەی لەوناوچانەی داگیری دەکات بکشێنێتەوە.
عادل عوسمان، چاوێری سیاسی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"پەلامار و هێرشەکانی ئەمجارەی تورکیا زۆر جیاوازترە لە پەلامارەکانی پێشوی، چونکە پێشوتر هێزەکانی تورکیا دەهاتوو هێرشێکی دەکرد و دەگەڕایەوە، بەڵام ئەمجارە بڕیاریداوە کە نەگەڕێتەوە و کۆتای بەو هێڵە بهێنێت کە ڕۆح بەبەری گەلی کوردا دەکات، لەبەرئەوە شەڕەکە نەک تەنها شەڕێی داگیرکاریەبۆسەر باشوری کوردستان و هێزەکانی پەکەکە، بەڵکو هێرشەکە بۆسەر عێراقیشە و ناوچەیەکی کاریگەر لە عێراق دادەبڕێت کە سەرچاوەی سروشتی هێز و وزەیەکی زۆری تێدایە بۆ عێراق و لە ڕوی جیۆپۆلۆتیکی سەربازیشەوە جارێکی دیکە کاریگەری لەسەر تێکچونی هاوسەنگی هێز لە بەینی عێراق و تورکیادا دروست دەکات، بۆیە هێرشی ئەمجارە هێرشێکی فراوانترە و ئاڵوگۆڕێکی زۆر گەورەتر دێنێتە ئاراوە و تورکیا دەیەوێت ئەمجارەیان ئەنجامێک بەدەست بێنێت، ئایە تورکیا ئەوە بەدەست دەهێنێت؟ ئەمەئەو پرسیارەیە کە دەبێت لەخۆمانی بکەین، وە دەبێت هەریەکەمان بەگوێرەی توانای خۆمان بەشداری لە ڕووبەڕوبونەوەی تورکیادابکەین.
لەبارەی ڕۆڵی حکومەت و پارتەسیاسیەکان و ڕۆشنبیران و نوسەران و ڕۆژنامەنوسان لە ڕووبەڕوبونەوەیان لەم داگیرکاریەدا.
عادل عوسمان، چاوێری سیاسی، ڕونیکردەوە:" تەواوی ڕاگەیاندنەکانی ئێمە لەچوارچێوەی پرسی دەسەڵات و هێز و حکومەتدا شیکردنەوە بۆ ڕوداوەکان دەکات، بەداخەوە حکومەتیش کۆمەڵێک دامودەزگایە کە دەستی بەسەرداگیراوە و بێنرخ و بێبەها کراوە و پارتێکی سیاسی بەناوی پ.د.ک دەستی بەسەرداگرتووە و بەڕێوەی دەبات و تەواوی سیاسەتەکانی هێڵی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک جێبەجێ دەکات، لەبەرئەوە ئەم پرسە لەناویدا خەڵک بێچارەکراوە و پەلاماری خەڵکیش دەدرێت کە نابێت دەنگ هەڵببڕێت وەئەوەشی دەتوانێت پارسەنگی هێز بگۆڕێت خەڵک و کۆمەڵگەیە، لەبەرئەوە پرسەکە لە چوارچێوەی خەڵکدادەبێت شیکردنەوەی بۆبکرێت، بەداخەوە ڕاگەیاندنەکان و ڕۆشنبیرانی ئێمە لەچوارچێوەی پرسی دەسەڵاتدا شیکردنەوە دەکەن، بۆیە هەمیشە دەچنەوەسەرئەوەی کە ئایە حکومەت چیدەکات؟ بەداخەوە حکومەتی ئێمە لەبری ڕوبەڕوبونەوە کەچی هاوکاری تورک دەکات و دەچنە بەغدا و پەیامی ئەوەیان پێدەدەن کە لەبەرامبەر داگیرکاری تورکدا دەبێت بێدەنگبن، کەدیارە ئەمە پێی ناوترێت حکومەت و خۆی بەشێکە لە پیلانەکە و هێزەکان و ڕۆشنبیرەکانی ناویشی بێدەنگیان هەڵبژاردووە لەکاتێکدا ئەرکی هەمو کەسێکە کە دژی ئەم داگیرکاریە بوەستێتەوە و هەرکەسێکیش توانای هەبێت و بێدەنگبێت ئەوا بەدڵنیاییەوە خاوەنی کەرامەتی خۆی نییە.
لەبارەی ڕۆڵ و هەڵوێستی حکومەتی عێراقیشەوە،
عادل عوسمان، چاوێری سیاسی،ئاماژەی بەوەکرد:" لە ساڵەکانی نەوەدەکانەوە شەڕێک هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە سیستەمی دەوڵەت نەتەوە کەوتۆتە ناو قەیران و ئاڵوگۆڕەوە و ئەمەش پێویستی بەوەیە کە بیری داگیرکاری و نکۆڵیکردن لە گەلی کورد وەرچەرخان بکات، پەمەش لە شەڕێکی چەد دەیەدا خەریکە و بیرکردنەوەی دەوڵەتی عێراقیش بیرکردنەوەیەکی داگیرکارانەیە و نکۆڵیکەرە لە بونی کورد، بۆیە ئێستا ئەم بیرەی عێراق لەگەڵ بیرکردنەوەی تەواوی داگیرکەراندا یەکیگرتووە بۆ هێرشکردنە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوری فیدراڵی خاوەنی ساتۆیەکی دەستورییە و ئەوان دەیانەوێت ئەمە هەڵوەشێتەوە و عێراقیش لەمەدا هاکار و هاوبەشە لە داگیرکاری تورکدا و هاوکاری دەکات و مەترسیەکانیش دەبینن و دەزانن کەچی هەر هاوکاری دەکەن، جونکە پرسێک هەیە بەناوی پرسی کورد و شێوازێک لە چارەسەر پێشخراوە و تاڕادەیەک بەدڵی کوردنییە، بەڵام بە ساتۆیەکیش گەیشتووە کە بەشەرمنانە دان بەبونی کوردا دەنێت و ئەم پرسە ئێستا شەڕێکە لەبەینی چارەسەر و نکۆڵیکردندا ، لەبەرئەوە ئێستا عێراق دەیەوێت لە لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردا، هاوبەشی تورک بکات، وە دەبێت کورد بەو جۆرە دەست بەو پرسەوە بگرێت کە عێراق دان بە مافەکانی کوردا بنێت، لەجیاتی ئەوەی کە بەشدار لە سەرکوتکردنی کوردا بکات.
تێبينيێك بنێرە: