بەتۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
(0) /
ڕوانگە - مەفرەزەكانی نوسینگەی کوردساتی بەشی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كهبڕی یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری دزیبوو.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كەدزی لێكراوه، بڕی( 1500000) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:"لەئێستادا تۆمەتبار ( ا، ع، ب، لەدایكبووی 1996) دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه.

تێبينيێك بنێرە: