بەتۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە تۆمەتبار کوردستان تاوان کۆمەڵایەتی


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە -  مەفرەزەكانی نوسینگەی کوردساتی بەشی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه‌بڕی یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری دزیبوو.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كەدزی‌ لێكراوه‌، بڕی( 1500000) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت‌.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:"لەئێستادا تۆمەتبار ( ا، ع، ب، لەدایكبووی 1996) دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.